واشنگتن تایمز

نیشانەگیری ۱٥۰ هەزار ساروخی حیزب الله ڕو بە ئیسرائیل/هێزی حیزب الله دە ئەوەندە بوە

  • کۆدی هه واڵ : 841039
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

حیزبوالله ئێستە ۱٥۰ هەزار ساروخی هەیە کە هەمویان توانایی پێکانی ئەو وڵاتەیان هەیە.

ڕۆژنامەیەکی ئەمرکی نوسی: حیزبالله ئێستە ۱٥۰ هەزار ساروخی هەیە کە هەمویان توانایی پێکانی ئەو وڵاتەیان هەیە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ڕۆژنامەی «واشنگتن تایمز» نوسی: لەسەر ئەساسی لێکۆڵینەوەکان و هەواڵەکان حیزب اللەی لوبنان ئێستە 150هەزار ساروخی گەورەو بچوکی هەیە کە دەتوانێت شارەکان و گوندەکانی ئیسرائیل بپێکێت. ئەمە لەکاتێک دایە کە هێزی حیزب الله لە چاو ساڵی 2006ەوە 10جار زیادی کردوە.


واشنگتن تایمز دوای ئاماژە بە پشتیوانی ئێران لە حیزب الله باس لە ئەوە دەکات کە ئێران چەندین بەرنامە و پڕۆگرامی نوێی هەیە، بە شێوەیەک کە لە چەند مانگی ڕابردو دا، شەریکەیەکی ژێر زەمینی دروست کردنی موشەکی لە لوبان خستوەتە ڕێ.

پاشان ئەم ڕۆژنامەیە دەنوسێت : هەبونی هێزی حیزب الله بێجگە لە باشوری لوبان لە ناوچەکانی دیکە هەست دەکرێتبە شێوەیەک کە کۆنتڕوڵیبەندەر و مەتاڕی بەیروت لە دەسیان دایە و بە هێز ترین فراکسیونە لە دەوڵەتی لوبنان دا.
هەروەها حیزب الله زۆرێک لە موشەکەکانی لە ژێر ماڵان، قوتابخانەکان، خەستەخانە و مزگەوتەکان حەشار داوە. حیزب الله کە بەتەمای هێرشە بو سەر ئیسرائیل لە سنوری نێوان خۆیان و ئیسرائیل دا چەندین بازگەی دروست کردوە و شەو ڕۆژ ئەوناوچانەی خستوەتە ژێر لێکۆڵینەوە.

واشنگتن تایمز لە پاراگرافێک دا دەڵێت: «سید حسن نصرالله» سکرتێری گشتی حیز بالله لە وتارەکانی مانگی پێشوی خۆی دا تەهدی دەکات سنورەکانی لوبنان بە ڕوی دەیان هەزار هێزی شێعەی ئێران،عەرق، یەمەن، ئەفغانستان و پاکستان دەکاتەوە. ئەمە بابەتە ڕون کەرەوەی ئەوەیە کە کار بە دەستانی ئیران و حیزب الله هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ دروست کردنی هیلالێکی شێعە لە ناوچەکەدا، لە تاران تاکوو زەریای ناوەڕاست.

ئەم ڕۆژنامەیە لە کۆتایی دا دوای ئەوەی کە ئاماژە بە پشتیوانی کرانی حیزبوالله لەلایەن دەوڵەتی لوبنان و سپاردنی باشوری لوبان بە دەستی حیزبوالله ، داواکاری کۆتایی نەهێنان و زیاد کردنی حیسارەکانی ئەمریکا دژی ئێرانە بۆ لە ناو بردنی سپای پاسداران و سپاردنی ناوچەکانی باشوری لوبنان بە هێزەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان «یونیفل» .


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران