مۆسکۆ وەڵامی داوەتنامەکەی ترەمپی دایەوە

مۆسکۆ وەڵامی داوەتنامەکەی ترەمپی دایەوە

ئایا مۆسکۆ ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داوەتنامەکەی ترەمپ

دوێنێ پێنجشەممە (19/07/2018)، کۆشکی سپی داوەتنامەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای، بۆ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، ئاشکرا کرد، نوێنەری رووسیاش لە واشنتن وەڵامی داوەتنامەکەی دایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوز، ئەناتۆلی ئانتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمەریکا، لە وەڵامی بانگهێشتەکەی ترەمپ دەڵێت: "مۆسکۆ ئامادە و کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داوەتنامەکەی ترەمپ".

داوەتنامەکەی ترەمپ بۆ پوتین، بۆ رەخنەگرانی دیداری پێشووی ئەو دوو سەرۆکە جێگای سەرسوڕمان بوو، بەڵام رەنگە ئەو سەرسوڕمانییە زیاتر ببێت کاتێک پوتین لە کۆشکی سپی دەبینن.

پوتین لە تشرینی دووەمی ساڵی 2001، بەهۆی ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی ئەمەریکا لە لایەن رێکخراوی ئەلقاعیدە، سەردانی واشنتنی کرد و چاوی کەوت بە جۆرج دەبلیو بۆش، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمەریکا، دواتریش، چەند سەردانێکی دیکەی لە ساڵانی 2003 و 2005 بەهۆی کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانی ئەنجامدا. دواینجاریش پوتین چووە ئەمەریکا، ئەو کاتە بوو کە لە ساڵی 2007 بۆش داوەتیکرد تاکو سەردانی ماڵە تایبەتەکەی بکات لە ویلایەتی مەین.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران