سەرۆک کۆمار لەکۆبونەوەی هەیئەتی دەوڵەت

لە بەرامبەر کارە نوێکانی ئەمریکا بەتاکید جوابی گونجاو دەدەینەوە

  • کۆدی هه واڵ : 844386
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

سەرۆک کۆمار بەتاکید لەسەر ئەوەی کە لە بەرامبر کارە نوێ کانی ئەمریکا بە توندی جوابی پێویست دەدەینەوە، لە واشنگتۆن داوای کرد بە مافی هاوڵاتیانی ئێران ڕێز بنوێنێت و لە تەجربەی 40ساڵەی دوژمنایەتی بەرامبەر بە ئێران دەرس بگرێت.

سەرۆک کۆمار بەتاکید لەسەر ئەوەی کە لە بەرامبر کارە نوێ کانی ئەمریکا بە توندی جوابی پێویست دەدەینەوە، لە واشنگتۆن داوای کرد بە مافی هاوڵاتیانی ئێران ڕێز بنوێنێت و لە تەجربەی 40ساڵەی دوژمنایەتی بەرامبەر بە ئێران دەرس بگرێت.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی‌ گونجاوی ده‌بێت به‌رامبه‌ر رێوشوێنه‌ نوێیه‌كانی‌ كونگرێسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی‌ سزای نوێ به‌سه‌ر تاراندا.

سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تدا رایگه‌یاندووه‌ "گه‌لی ئێران به‌باشی‌ رێگای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ ده‌زانێت و وه‌ڵامی‌ گونجاومان ده‌بێت" .

وتیشی‌ كه‌ ترسی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌یه‌ ئێران ده‌وڵه‌تێكی‌ گه‌وره‌و سه‌ربه‌خۆیه‌و ملكه‌چی‌ هیچ هه‌ژموون و سیاسه‌تێكی‌ خۆرئاوا نییه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا.

رۆحانی‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، سزاكانی‌ ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر گه‌لی‌ ئێران دروستناكات و سیاسه‌تی‌ ئێران سه‌ربه‌خۆیه‌.

پێشتر عه‌باس عراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئێران رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بسه‌پێنێت وه‌ڵامیان ده‌بێت.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هۆشداریدایه‌ ئێران كه‌ پابه‌ندبێت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ هێزه‌ گه‌وره‌كان، ئه‌گینا رووبه‌رووی كێشه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران