سعودیە هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

سعودیە هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

هەموو دوژمنێک نابێت بکوژرێت

دوای دیارنەمان وە وون بوونی ڕۆژنامەوانی ناڕازی لە ڕژێمی سعودیە و هەڵکشانی کێشەکان و بوونی ئەوکێشەیە بە کێشەیەکی نێو دەوڵەتی خەڵک تێگەیشتن ترۆری نێودەوڵەتیش بنەبڕ نەبوەو بنەبڕیش نابێت چونکە هەر ووڵاتێک لەسەر کۆمەڵێک بنەما کە خۆی دایڕێژاوە ناڕازیەکانی بە دوژمن دەزانێت و حسابی دوژمنیان بۆ دەکات .

هەموو دوژمنێک نابێت بکوژرێت ، بەڵام ڕژێمە زۆرە ملێکان هەموو ناڕازیەک بەدوژمن دەزانن و درێغ لە کوشتنیان ناکەن وە ئەگەر بتوانن سێبەرەکانیشیان دەکوژن ، دوای دیارنەمانی جەمال خاشقچی بەکارهنەرە سعودیەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هاتنەسەرخەت و ناوی کۆمەڵێکی زۆر لەوانەی لەدەرەوەی سعودیەدا لە ناوکونسوڵگەریەکاندا کوژراون یان گەڕێنراونەتەوە بۆ سعودیەو ئێستە لەسعودیەدا لە زینداندان ژمارەیەکی سەرسۆڕ هێنەرە ،

ڕژێمیمی سعودیە دوای ئەوەی داوای لەتورکیا کروە بە وەرگرتنی پێنج ملیار دۆلار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی جەمال خاشقچی دابخات و لە هەوڵەکەیدا نائومێد بوو ، وە هەستی بەوە کرودوە کە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا دەیانەوێت گەمارۆ بخەنە سەری و ئەمەریکیەکان خاوەنی پەیمان و برایەتی نین و تەماعیان بە هەموو درامەدی نەوتی سعودیە هەیە ،

ئاژانسی هەواڵی “”العربیە “” لەسەرزاری لێپرسراوانی ووڵاتەکەی ڕاگەیەنراوێکی ئاگرینیان دژی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاو ئەو ووڵاتانەی کەدەیانەوێت گەمارۆ بخەنەسەر سعودیە بڵاوکردەوە و هەڕەشەیەکی ئاشکرا لە ترەمپ دەکەن ، ئەویش بەگرانکردنی نەوت لە جیهاندا تا نزیکەی بەرمیلی ۲۰۰دۆلار ، هەروەها بە پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕوسیاو چین و ئێراندا ،

بەڵام هەمو ئەوقسانەی سعودیەکان لە ئاستی قسەدایەو دەزانن دەبێت باج بدەن و بە باج داین دروست دەبێت، باجەکەش دو جۆرە یەکەمیان دەبێت حمەد بن سەلمان لە پۆستەکەیدا نەمێنێت تاوەکو پەیوەدیەکانی تورکیاو و سعودیە وە سعودیە و قەتەر ئاسایی ببێتەوە ، دوهەمیان دەبێت ئەو ژماریەی ئەمەیکا دایدەنێت پارە بدرێت بە ئەمەریکا و تورکیا تا ئەو بابەتە دابخرێت ، چونکە کارەکە لەپینەکردندا نەماوە ، وە ئێستەدەردەکەوێت بۆچی تورکیا لەڕێگەی میدیاکانەوە ئارام ئارام باسی تیرۆری جەمال خاشقچی ڕوون دەکردەوە ، ئەمانجەکی ئەوەبوو ئەو پشتیوانیە بەهیزەی ترەمپ لە محەمەد بن سەمان دەیکات لە هەموو جیهاندا بیخاتە ژێر پرسیارەوە ،وبابەتەکە لە بازنەیەکی بچوکدا نەهێڵێتەوە وبیخاتە بازنەیەکی جیهانیەوە تا ئەمەریکا نەتوانێت خۆی لەگەڵ سعودیە باسەکە کپ بکەنەوە .

وە لەهەوڵەکەیشیدا وەڵامی دەست کەوتوە چونکە ئێستە ترەمپ لە ناوخۆی ئەمەریکاوە زیاتر فشاری دەخرێتە سەر تا دەرەوەی ئەمەریکا ، ئێستە خودی ترەمپ ئەوەندەی بن سەلمان زیاتر فشاری کۆنگرێس و ناوخۆی ئەمەریکای لەسەرە بەتایبەتی لەم کاتەدا ترەمپ خەریکە دەنگ کۆدەکاتوە بۆ هەڵبژاردن پەڕدەمان ( کۆنگرێس) ، جالەبەر ئەوە بن سەلمان دەزانێت ئەو ئابڕووە جوانەی بە پارە بۆخۆی دروست کرد تورکیا لەڕێگەی میدیاکانەوە نائومێدی کردوە وەکو ترۆریستێک ناساندویەتی بەدنیا ،وە ئێستە بە ترۆریستێک دەناسرێت نەک بە ئیسڵاح خوازێک .

هەرلەبەرئەوەیە سیناتۆری ئەمەریکی

️برنی سندرز :دەڵێت ئێمەناتوانین لە ووڵاتێک پشتیوانی بکەین لە کونسوڵگەریەکەیدا ڕەخنەگرێک دەکوژێت .
جالەبەرئەوە سعودیە لە یارمەتیەکانی ئەمەریکا بەتەواوی نائومێد بووە .


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران