ترەمپ خراپترین سەرۆکی ئەمەریکابووە لە مێژوودا

ترەمپ خراپترین سەرۆکی ئەمەریکابووە لە مێژوودا

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ١٧٠ مێژوونوسی پسپۆر لە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشداریان تێداکردووە

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ١٧٠ مێژوونوسی پسپۆر لە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشداریان تێداکردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا خراپترین سەرۆکە لە مێژووی وڵاتدا.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە، دۆناڵد ترەمپ تەنانەت لە دوای جەیمس بویکانان ١٥یەمین سەرۆکی ئەمریکاوە هاتووە، کە زۆر لە مێژوونوسان لۆمەی دەکەن بەوەی کە شکستی هێناوە لە ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆدا.

توێژینەوەکە لەلایەن هەریەکە لە پڕۆفیسۆر براندۆن ڕۆتینگهاوس لە زانکۆی هۆستن و پڕۆفیسۆر جەستن ڤاوگن لە زانکۆی بۆیز ستەیت ئەنجامدراوە، داوایان لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی و سیاسیەکانی ئەمریکا کردووە، دەنگ بدەن لەسەر هەریەکە لە سەرۆکەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە دوێنێ ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی سەرۆک-دا بڵاوکرایەوە، ئەبراهام لینکۆڵن بە بەدەستهێنانی ٩٥.٠٣ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و بە باشترین سەرۆکی ئەمریکا دانراوە. پلەکانی دووەم تا دەیەمیش بەم شێوەیەن (جۆرج واشنتن، فرانکلین ڕۆزێڤێڵت، تۆماس جێفەرسۆن، هاری ترومان، دویت ئایزنهاوەر، باراک ئۆباما، ڕۆناڵد ڕێگان، لیندۆن جۆنسۆن).

پێشتر لە ساڵی ٢٠١٤دا توێژینەوەیەک لەسەر هەمان پرس ئەنجامدرابوو، یەکەم تا حەوتەم باشترین سەرۆکی ئەمریکا هەمان حەوت باشترین سەرۆکی توێژینەوەکەی ٢٠١٨ن، بەڵام بەراورد بە توێژینەوەکەی ٢٠١٤ لە توێژینەوەکەی ٢٠١٨دا باراک ئۆباما لە پلەی ١٨یەمەوە هاتووەتە پلەی هەشتەم و ڕۆناڵد ڕێگانیش لە پلەی ١١یەمەوە هاتووەتە پلەی نۆیەم و لیندۆن جۆنسۆن-یش لە پلەی ١٢یەمەوە هاتووەتە پلەی دەیەم.

هاوکات بەگوێرەی توێژینەوەکەی ٢٠١٤، خراپترین سەرۆک جەیمس بویکانان بووە بەڵام لە توێژینەوەکەی ٢٠١٨دا، دۆناڵد ترەمپ وەکو خراپترین سەرۆکی ئەمریکا دیاریکراوە و دوای ئەویش بویکانان دێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران