ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بودجەی وەزارەتی بەرگری بە ٧٠٠ ملیار دۆلار پەسەند دەکات

  • کۆدی هه واڵ : 866990
  • سه ر چاوه : Knnc
Brief

بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی وەزارەتی بەرگری پەسەند کرد کە بڕەکەی ٧٠٠ ملیار دۆلارە و ١٨٤ ملیار دۆلاری لە بودجەی ئەمساڵ زیاترە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی وەزارەتی بەرگری پەسەند کرد کە بڕەکەی ٧٠٠ ملیار دۆلارە و ١٨٤ ملیار دۆلاری لە بودجەی ئەمساڵ زیاترە.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبووەوە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە دانیشتنەکەدا ٣٥٦ ئەندام بە بەڵی دەنگیان دا و لە بەرامبەدا ٧٠ ئەندامیش بە نەخێر و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٨ بڕی ٧٠٠ ملیار دۆلارە و بەشێکی زۆری بۆ دروستکردنی کەشتی و فڕۆکە و چەک و پێداویستی سەربازی تەرخان دەکرێت.

هاوکات دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی کرد، پێش ئەوەی بگاتە دەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیمزاکردن، دەبێت ئەنجومەنی سیناتیش پەسەندی بکات.

بەپێی ڕەشنوسی پڕۆژەیاساکە کە هەریەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران و سینات، لە بودجەی ٢٠١٨ی وەزارەتی بەرگری، بڕی ٦٦ ملیار دۆلار بۆ ئەرکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە جیهان بە تایبەت عێراق و سوریا و ئەفغانستان تەرخان دەکرێت.

هەر بەپێی ڕەشنوسەکە، ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی سەربازانی سوپای ئەمریکا زیاد دەکرێن و موچەشیان بەڕێژەی ٢.٤% زیاد دەکرێت، هەروەها بەشێکیشی تەرخان دەکرێت بۆ دروستکردنی ٩٠ فڕۆکە لە جۆری ئێف ٣٥ و ٢٤ فڕۆکەی تر لە جۆری ئێف/ ئەی – ١٨، هەروەها بڕی ١٢.٣ ملیاری بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری وڵات تەرخان دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە بودجەی ئەمساڵی وەزارەتی بەرگر بڕەکەی ٥١٦ ملیار دۆلارە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای کردبوو بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زیاد بکرێت بۆ ٦٠٣ ملیار دۆلار، بەڵام ئەو بڕەی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی کردووە زیاترە لەو بڕەی ترەمپ داوای کردبوو.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران