ئەردۆغان و عەبادی لە نیویۆرک ریفراندۆمەكەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكەن

 ئەردۆغان و عەبادی لە نیویۆرک ریفراندۆمەكەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكەن

عەبادی و ئەردۆغان لەم هەفتەیەدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆدەبنەوە و تاوتوێی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بكەن

واچاوەڕواندەكرێت عەبادی و ئەردۆغان لەم هەفتەیەدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆببێتەوە و تاوتوێی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بكەن.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لەم هەفتەیەدا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی ئەمەریكا دەكات و لەوێ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیادا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان دەكەن.

وابڕیارە 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدرێت و هەریەك لە ئەمەریكا و توركیا و بەریتانیا و ئێران ئامۆژگاری هەرێمی كوردستانیان كردووە ریفراندۆمەكە دوابخات یان هەڵیبوەشێنێتەوە، چونكە نیگەرانتی ئەوەن كە بارگرژییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر سەرنج لەسەر شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا لادەبات.

بەڵام سەرەڕای ئەو داواكاری و نیگەرانیانە، مەسعود بارزانی رۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند كە ریفراندۆم لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدەرێت.
ئەمڕۆ پێش بەڕێكەوتنی بۆ نیویۆرك بۆ ئامادەبوون لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە كە ئەنكەرە و بەغدا هەمان بۆچوونیان هەیە سەبارەت بە ریفراندۆم.

ووتیشی " ئێمە كۆبونەوەیەكمان دەبێت لەگەڵ بەڕێز عەبادی لە ئەمەریكا، لەو ڕوانگەیەی هەردولامان یەك ئامانجمان هەیە."


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران