میسر: به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی دوێنێوه‌ ده‌روازه‌ی ره‌فح له‌ نێوان فه‌له‌ستین - میسر داخرا

میسر: به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی دوێنێوه‌ ده‌روازه‌ی ره‌فح له‌ نێوان فه‌له‌ستین - میسر داخرا

ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌روازه‌ی سنوری ره‌فحیان له‌ نێوان وڵاته‌كه‌یان و كه‌رتی غه‌ززه‌ داخست

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی سیناوه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌روازه‌ی سنوری ره‌فحیان له‌ نێوان وڵاته‌كه‌یان و كه‌رتی غه‌ززه‌ داخست، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشه‌كه‌ ئیدانه‌ده‌كات و ده‌شڵێت 30 هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی گه‌شت بكه‌ن..

حازم قاسم - وته‌بێژ به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین، وتی؛ حه‌ماس به‌ توندی ئه‌و تاوانه‌ ئیدانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سینا ڕویدا، و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژران، له‌ناو یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی خودا، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنێكی ئاشكرای هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی و ئاسمانیه‌، حه‌ماس هه‌مه‌هه‌نگی خۆی بۆ برایانمان له‌ میسر ده‌رده‌بڕێت به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌ ناخۆشه‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ك هه‌موو گه‌لی فه‌له‌ستین هیوای ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێش چوون بۆ میسر ده‌خوازێت، چونكه‌ به‌هێزی میسر واتا به‌هێزی فه‌له‌ستین..


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Quds cartoon 2018
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران