سزا ئابوریەکانی سودان هەڵگیرا

  • کۆدی هه واڵ : 858791
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

سزا ئابورییەكانی سەر سودانی هەڵگرتووە كە ماوەی 20 ساڵە سەپاندوویەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا

بەرپرسێكی ئەمەریكی هەینی رایگەیاند ویلایەتە یەكگرتووەكان، سزا ئابورییەكانی سەر سودانی هەڵگرتووە كە ماوەی 20 ساڵە سەپاندوویەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ـ ابنا ـ ئەو بەرپرسە كە داوای كردووە ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە راگەیاندووە، هۆكاری ئەو هەنگاوەی واشنتن-ی دەگەڕێتەوە بۆ باشبوونی رەوشی سودان لەبوارەكانی مافی مرۆڤ و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

لەرێو شوێنێكدا كە باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دەستیپێكرد، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە كۆتایی پێهێناو سزا بازرگانییەكانی سەر خەرتوم و زنجیرەیەك سزای تری هەڵگرت، لەكاتێكدا ئەو سزایانە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رۆڵی دیاریان هەبوو لەدابڕینی سودان لە سیستمی دارایی جیهان، بەوەش گەشەی دارایی ئەو وڵاتە رووی لەكزی كرد.

لەرابردوودا، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەتۆمەتی پشتیوانیكردن لە گروپە " توندڕەوەكان" و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەكاتی ململانێكانی دارفۆردا لەخۆرئاوای ئەو وڵاتە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران