13داواکاری پێشکەشی قەتەر کرا و ئەمشەو مۆڵەتەکەی بۆ جواب دانەوە کۆتایی دێت

  • کۆدی هه واڵ : 840071
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ئه‌مشه‌و ئه‌و مۆڵه‌ته‌ 10رۆژییه‌، كۆتاییدێت

ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتاتی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ قه‌ته‌رمۆڵەتیان دیاریكردبو بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانیان، تا په‌یوه‌ندییه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ ئاسایی‌ بكنه‌وه‌.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووی‌ ئه‌گه‌ری‌ سزادانی‌ زیاتر ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ كه‌ پێشتر په‌یوه‌ندییه‌ دپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵی هه‌ڵپه‌ساردبوو، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌وحه‌ وه‌ڵامی‌ داواكارییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌داته‌وه‌ دوای‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ 10 رۆژییه‌ی‌ بۆیان دیاریكردبوو.

مانگی‌ رابردوو، كێشه‌و ئاڵۆزی‌ دپلۆماتی‌ كه‌وته‌ نێوان قه‌ته‌ر له‌لایه‌ك و وڵاتانی‌ (سعودیه‌- به‌حره‌ین – ئیمارات و میسر) كاتێك ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌وحه‌-یان تۆمه‌تباركرد به‌ "پشتیوانیكردن له‌تیرۆرو هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا"، ته‌واوی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ قه‌ته‌ڕییه‌وه‌ ره‌تكرانه‌وه‌.

چوار وڵاته‌كه‌ پێشتر 13 داواكاریان ره‌وانه‌ی‌ قه‌ته‌ركرد بۆ جێبه‌جێكردنیان له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان كه‌ هه‌ندێكیان بریتین له‌ داخستنی‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌و دابه‌زاندنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌وحه‌ به‌ تاران-ه‌وه‌،و داخستنی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ توركیا له‌و وڵاته‌ ده‌بینێته‌وه‌.

ماوه‌ی‌ 10 رۆژ درا بوو به‌ قه‌ته‌ر، كه‌ ئه‌و داواكاریانه‌ جێبه‌جێ بكات، مۆڵه‌ته‌كه‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی‌ بێت.

شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ڕ رایگه‌یاند، ئه‌و داواكاریانه‌ بۆ ئه‌و دانراون كه‌ ره‌تبكرێنه‌وه‌، ووتیشی‌ "ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی‌ بۆ ده‌وحه‌ دیاریكراوه‌ ئامانج لێی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر نییه‌ به‌ڵكو كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ قه‌ته‌ڕه‌".

شێخ محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وحه‌ ئاماده‌ی‌ گفتوگۆو تاوتووێكردنی‌ سكاڵاكانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بییه‌" به‌ مه‌رجی‌ گونجاو و هیچ كه‌س مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ هۆشداری‌ بدات به‌ده‌وڵه‌تێكی‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌".

له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتانی‌ كه‌نداو جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ كه‌ داواكارییه‌كانیان جێی‌ وتووێژنین، له‌هه‌مانكاتدا باڵیۆزی‌ ئیمارات له‌ رووسیا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ته‌ڕ ئه‌و داواكاریانه‌ی‌ جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌وا پێده‌چێت رووبه‌ڕووی‌ سزای‌ نوێ ببێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا روون نییه‌ ئه‌و سزا نوێیانه‌ چین به‌ڵام هه‌فته‌ی‌ رابردوو به‌رپرسانی‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو رایانگه‌یاند پێده‌چێت داوا له‌هاوبه‌شه‌ بازرگانیه‌كانیان بكه‌ن له‌نێوان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان و قه‌ته‌ڕدا خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ك شاره‌زایانی‌ بواری‌ بانكی‌ بڕوای‌ خۆیان نیشاندا كه‌ پێده‌چێت بانكه‌كانی‌ سعودیه‌- ئیمارات و به‌حره‌ین له‌ قه‌ته‌ڕ به‌فه‌رمی‌ داوایان لێبكرێت كه‌ قه‌رزو پاره‌ی‌ دانراویان له‌بانكه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكێشنه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ ئه‌نوه‌ر قرقاش-ی‌ وه‌زیری‌ كاروباری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیمارات له‌ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵكشانی‌ قه‌یرانه‌كه‌ی‌ كه‌مكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، مه‌رج نییه‌ قه‌یرانه‌كان قوڵتربكرێنه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ری‌ جیابوونه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ده‌ركردنی‌ قه‌ته‌ڕ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ كه‌نداو كه‌له‌ساڵی‌ 1981 دا له‌سه‌روبه‌ندی‌ شۆِرشی‌ ئیسلامی‌ ئێران و هه‌ڵایسانی‌ شه‌ڕی‌ نێوان ئێران عێراق پێكهێنرا.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران