یەمەنییەکان فڕۆکەیەکی ڕژێمی سعودییان خستە خوارەوە

یەمەنییەکان فڕۆکەیەکی ڕژێمی سعودییان خستە خوارەوە

هێزی دەریایی یەمەنیش ئێوارەی ڕۆژی شەممە پاپۆڕ ێکی شەڕکەری ڕژێمی سعودیان لە لێوارەکانی جیزان داوەتە بەر پەلامار

سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنییان لە جیزان لەباشووری عەرەبستان خستە خوارێ.

سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕایگەیاند: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە بەرزاییەکانی دود ی جیزان کەوتە بەر پەلامار.

هێزی دەریایی یەمەنیش ئێوارەی ڕۆژی شەممە پاپۆڕ ێکی شەڕکەری ڕژێمی سعودیان لە لێوارەکانی جیزان داوەتە بەر پەلامار.

هێزی بەرگرییانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمە لایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە پشتگریی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کردووە. شەڕ پتر لە چواردە هەزار خوازییەکانیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لە یەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوینان یەمەنی.

دەستدرێژکاری سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران