ھێرشەکان رابگرن

یەمەن

  • کۆدی هه واڵ : 870579
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

عەلی عەبدولا سالح داوای لاپەرەیەکی نوێ دەکات

عەلی عەبدولا سالح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، ئەمڕۆ شەممە، داوای لەھاوپەیمانێتی وڵاتانی عەرەبی کرد ھێرشەکانی رابگرێت و گەمارۆی سەر یەمەن لاببرێت بۆکردنەوەی رێگا بۆکۆتاییھێنان بەشەڕ کە ٣ساڵە بەردەوامە.

ئەو داوایەی ساڵح، لەکاتێکدایە کە شەڕ لەنێوان لایەنگرانی ساڵح، لەگەڵ ھاوپەیمانی حوسیەکانی لەسەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا، ساڵح وتی"داوا لەبرایانی وڵاتانی دراوسێ و ھاوپەیمانان دەکەم کەھێرشەکانیان رابگرن و گەمارۆ ھەڵبگرن و فرۆکەخانەکان بکەنەوەو رێگا بەھاتنی کەرەستەی خۆراک و چارەسەرکردنی برینداران بدەن".

وتیشی"ئەگەر ئەوەبکەن لاپەرەیەکی نوێ لەمامەڵەی ئەرێنی لەگەڵیان دەکەنەوەو ئەوەی لەیەمەن روویدا بەسە".

لایەنگرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح و حوسییەکان ھاوپەیمان بوون لەدژی ھاوپەیمانێتی عەرەبی بەسەرۆکایەتی سعودیە لەساڵی ٢٠١٥ەوە.

ئامانجی ھاوپەیمانێتی عەرەبی، بەسەرۆکایەتی سعودیە، گەرانەوەی حکومەتە بەسەرۆکایەتی عەبد رەبە مەنسور ھادی، بۆسەر دەسەڵات دوای ئەوەی کە حوسییەکان مەنسور ھادی-یان ناچارکرد وڵات بە جێبھێڵێت.

کۆمەڵەی ئەنساروڵای سەر بەحوسییەکان لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە"ئەوەی لەسەنعا، رودەدات جێگای داخەو خزمەت بەدوژمنان دەکات(مەبەستی ھاوپەیمانی سعودیەیە)".

رۆژی چوارشەممەی رابردوو دوای ئەوەی حزبی کۆنگرەی گەلی گشتی، حوسییەکانی بەوە تۆمەتبارکرد کە ھێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵگایەک کەمزگەوتی سەرەکی شارەکەی لێیە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٦کەس کوژراون.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران