کوژران و برینداربوونی سەدان هێزی سەعوودی

کوژران و برینداربوونی سەدان هێزی سەعوودی

کوژران و برینداربوونی بەسەدان دەسدرێژکاری سەعوودیایی لە ڕۆژئاوای یەمەن

هێزە یەمەنیەکان بەدانانی داوو تەڵە بۆ بەکرێگیراوانی سەعوودیایی ئەو هیزانەیان بەرەو مەیدانێکی مین لە ڕۆژئاوای یەمەن پاڵپێوەنا کە لەئاکامی دا بەسەدان کەسیان لێ کوژران و برینداربوون و دەیان ئۆتۆمبیلیشیان تێکشکێندرا.

هێزە یەمەنییەکان هەروەها بە پەلاماری کتوپڕ ولەناخافڵ، هێرشیان کردەسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەباکووری شاری ئەلدورەیهەمی سەربەپارێزگای حودەیدە و دەیان کەس لەوانیان کوشت و بریندار کرد.

گوندەکانی رۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەی حودەیدەی یەمەنیش لە بەکرێگیراوانی سەعوودی کە بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی، دەریایی وزەوینی هەوڵیان دەدا دزەبکەنە نێو ئەو گوندانە، پاکتاوکران.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە خۆجێیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، زیاتر لە سی لۆریی سەربازیی دەسدرێژکارانی سەعوودی چوونە نێو فڕۆکەخانەی پارێزگای ئەلمەهرە لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن.

ئەلمەهرە دووهەم پارێزگای یەمەن دەمێکە کە شایەتی تێکهەڵچوونی خەڵک و شارومەندانی سیڤیلی یەمەنی لەگەڵ هێزە سەعودییەکان وبەکرێگیراوانی ئەوانە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژیی کردنەسەر یەمەن و ئەو وڵاتە لە زەوی، دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران