ڕوسیا دو فەرماندەی پلە بەرزی داعشی بۆردوان کردوە

  • کۆدی هه واڵ : 837118
  • سه ر چاوه : ئینتەرفاكس
Brief

لە نزیك شاری دێرئەلزور لە خۆرهەڵاتی سوریا، دوو فەرماندەی داعش كوژراون.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەكانیاندا لە نزیك شاری دێرئەلزور لە خۆرهەڵاتی سوریا، دوو فەرماندەی مەیدانی داعش كوژراون.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەت.ع.ابنا: ئینتەرفاكسی روسی لەزاری وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، دوو فەرماندەی مەیدانی داعش بەناوەكانی عومەر ئەلبەلجیكی و ئەبو یاسین ئەلمیسری كوژراون.

پێشتر تەلەفزیۆنی فەرمی روسیا لە زاری كۆشكی كرملین-ەوە رایگەیاندبوو، سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەكەی كە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكایەتی دەكات ئاگادار كردووەتەوە لە رۆژی هەینیدا ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش "رەنگە كوژرابێت".

بەڵام واشنتۆن رایگەیاندووە، نەیانتوانیووە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی پشت ڕاست بكەنەوە، هەروەك بەرپرسانی خۆرئاواو عێراقی لەوبارەیەوە گومانی خۆیان دەربریووە.

هەروەها تەلەفزیۆنی فەرمی روسیا رایگەیاندبوو، وەزارەتی بەرگری لێكۆڵینەوە دەكات لە راپۆرتەكان كە ئاماژە بەكوشتنی بەغدادی دەكەن لە بۆردومانێكی روسیادا لە باشوری رەققە لە كۆتایی مانگی ئایاردا.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، روسیا ناتوانێت دوپاتی بكاتەوە كە لەسەدا سەد بەغدادی كوژراوە.

رێكخراوی چەكداری داعش لە عێراق و سوریا كە ئەبوبەكرد بەغدادی سەرۆكایەتی دەكات، لە ساڵی 2014 هێرشی كردە سەر شاری موسڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراق و داگیركردو لە سوریاش دەستی بەسەر روبەڕێكی بەر فراوانی ئەو وڵاتەدا گرت و كردیە پێگەیەك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی جیهان.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران