پەلاماری موشەکیی یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی سەربازیی سعوودی

پەلاماری موشەکیی یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی سەربازیی سعوودی

یەکینەی موشەکیی ئەرتەشی یەمەن هەروەها بە موشەکی زلزلی دوو بنکەکانی مەشعەل و مەلحەمە لە جیزانی عەرەبستانیان کوتا

هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە وڵامی تاوانکاری و پەلامارەکانی رژێمی ئالی سعود دژی گەلی یەمەن، موشەکێکی بالستیکیان گرتە بنکەی ئەرتەشی عەرەبستان لە نجرانی باشووری ئەم وڵاتە.

یەکینەی موشەکیی ئەرتەشی یەمەن هەروەها بە موشەکی زلزلی دوو بنکەکانی مەشعەل و مەلحەمە لە جیزانی عەرەبستانیان کوتا.

شەش لەشکەریی سعودی ش لە لایەن یەکینەی قەناسەچیەکانی یەمەنی لە نەوچەکانی عەسیر و نەجرانی عەرەبستان کوژران.

لە لایەکی دیکەوە تۆپخانەی ئەرتەشی یەمەنیش کۆبوونەوەی لەشکەریانی سعودی لە ناوچەی عەسیر و بەکرێگیراوانی سعودی لە جیزانی کوتا و زیانی قورسی پێ گەیاندن.

توانایی بەرگریی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن رژێمی سعودیەوە رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێ.

عەرەبستان بە پشتیوانی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستیان کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتائێستاکە بووە بەهۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی وبرینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە وهەڵوەدا بوونی ملیۆنان یەمەنی.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران