نەتەوە یەکگرتووەکان

پێ دەچێت توند و تیژی یەکانی بۆرما تاوانی دژه مرۆڤایەتی بن

  • کۆدی هه واڵ : 816828
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

زەید ڕەعد ئەلحسێن کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، توندوتیژییەکان پێدەچیت تاوانی دژی مرۆڤایەتی بن.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە بۆرما سەرنجی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: زەید ڕەعد ئەلحسێن کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، توندوتیژییەکان پێدەچیت تاوانی دژی مرۆڤایەتی بن.

ئەو وتانەی کۆمسیارە باڵاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە جنێڤ و تیایدا ئاماژەی بە پرسەکانی مافی مرۆڤ لە زیاتر لە ٤٠ وڵات داوە. هەروەها داوای لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، لانیکەم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تاوانانەی دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا ئەنجامدراوە پێکبهێنرێت، بەتایبەتیش بۆ ئۆپراسیۆنی پاکتاوی هێزە ئەمنییەکان لەدوای هێرشەکانی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە سێ سنوری وڵاتەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکان لە چەند ناوچەیەک بۆسەر هاووڵاتیانی ڕۆهینگیا لە ویلایەتی ڕاخین زیاتر لە ٧٤ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیا ئاوارەی بەنگلادیش بوون. بەگوێرەی سەرچاوەکانیش لەم دواییەدا زیاتر لە ٢٠ هەزار هاووڵاتی ڕۆهینگی لەناو ویلایەتەکەدا ئاوارە بوون.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لەو کەسانەشی کە ئاوارەی بەنگلادیش بوون چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە و چیرۆکی ترسناکی دەستدرێژیکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتنیان گێڕاوەتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆرماوە ئەنجامدراون.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی مانگە دەستکردەکانیش (کە هیومان ڕایتس وۆچ) بڵاویکردوونەتەوە، دەردەکەوێت کە بە سەدان بینا و خانوو لە گوندەکانی ڕۆهینگیا خاپوورکراون.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ڕۆهینگیا قوربانی "تاوانی دژی مرۆڤایەتی"ەو حکومەتی بۆرما شکستی گەورەی هێناوە لە جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانەی کە لە ڕاپۆرتێکی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، بۆرما ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان و لێکۆڵەرانی بیانی نادات بچنە ڕۆژئاوای پارێزگای ڕاخین کە باس لەوە دەکرێت دەستدرێژی زۆر خراپی تیادا ئەنجامدراوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران