جێنشینی پاشای عەرەبستان:

پشتیوانی موشەكی ئیران لە یەمەنەكان بە واتای دەست درێژی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر عەرەبستان

  • کۆدی هه واڵ : 865344
  • سه ر چاوه : CKB.ABNA24
Brief

پشتیوانی ئێران بۆ دابین كردنی موشەك بۆ حوسیەكان دەست درێژیەكی عەسكەریە بەرامبەر بە ئێمە و وڵاتەكەمان

جێنشینی پاشای عەرەبستان سەبارەت بە تەقاندنی مەشەك لە یەمەنەوە بۆ خاكی ئەم وڵاتە وتی: پشتیوانی ئێران بۆ دابین كردنی موشەك بۆ حوسیەكان دەست درێژیەكی عەسكەریە بەرامبەر بە ئێمە و وڵاتەكەمان و ئێمە ئەوە بە هەوڵێك بۆ دەست پێ كردنی شەڕ دەزانین.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ جێنشێنی پاشای عەرەبستانی سعودی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند كە ئێران پشتیوانی لە یەمەنیەكان دەكات كە ئەمە بە مانای دەست درێژی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئەم وڵاتە.
" محمد بن سلمان " جێنشینی پاشای سعودیە و وەزیری جەنگی عەرەبستان ئەمڕۆ لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی دا لە گەڵ " بوریس جانسون " وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، هێرشی موشەكی بالستیكی یەمەن بو سەر ڕیاز ، ئیدانە كرد.
پاشان وتی: ئێران پشتیوانی مەشەكی لە هێزەكانی یەمەنی و حوسی دەكات و ئەمە دەستدرێژی ئەم وڵاتەیە بۆ سەر ڕیاز.
هێزی ئەمنی و كۆمیتەی شەعبی یەمەن شەمە 13ی ئابان مەشەكێكی دور بڕی تەقاند ڕو بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مەلێك خالید.
وتەبێژی انصار الله لە پەیامێكی توئتری دا وتی : كە چەندین جار وتمان پایتەختەكانی ئەو وڵاتانەی هێرشیان كردوەتە سەرمان، لە موشەكەكانی ئێمە دور نابێت لە جوابی بومبارانی خەڵكی مەدەنی و بێ گوناح ئەم وڵاتە.
لە هەمان كات دا ئیئتلافی هێزی داگیر كەری سعودی لە بەیاننامەیەكدا، ڕایگەیاندكە هەموو ڕێگا هەوایی و بەڕی و بەحری یەمەنی داخراوە.
ئەم هاوپەیمانیەتیە وتی كە ئێران ، هێزەكانی انصار اللەی بە موشەكی بالستیك چەكدار كردوە و ئەم كاری ئێران، دەست درێژیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر عەرەبستان و هێمنی و سولحی نێودەوڵەتی لە ناوچەكە و جیهان لە ناو دەبات و دەتوانین بە لەناوبردنی قەتعنامەی شەورای ئەمنیەت ناوی ببەین.
هاوپەیمانەیتی داگیر كەری سعودی لە دوابە دوای وتەكانی دا وتی : عەرەبستان حەقی جواب دانەوەی بە ئێران لە كات و ساتێكی گونجاو تر دا دەداتەوە.


............
كۆتایی پەیامی / 218


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران