١١ کەس بەهۆی بارانی چڕ و لافاوی بەهێز گیانیان له‌ده‌ستدا

١١ کەس بەهۆی بارانی چڕ و لافاوی بەهێز گیانیان له‌ده‌ستدا

١١ کەس بەهۆی بارانی چڕ و لافاوی بەهێز لە ئوردن گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆى باران بارینى چڕ و لافاوێكى به‌هێزه‌وه‌، لانى كه‌م ١١ كه‌س له‌ ئوردن گیانیان له‌ده‌ستدا، بارى نا ئاسایى راگه‌یه‌ندرا و تیمێك به‌ دواى ونبوواندا ده‌گه‌ڕێت.

رۆژى هه‌ینى باران بارینێكى چڕ ئوردنی گرته‌وه‌ و زیانى گه‌ورەى لێكه‌وته‌وه‌، تا ئێستا بارى نائاسایى به‌رده‌وامه‌ و تیمێكى فریاكه‌وتن له‌ گه‌ڕان به‌دواى ونبووه‌كاندا به‌رده‌وامه‌، كه‌ به‌هۆى لافاوه‌كه‌وه‌ دیار نه‌ماون.

به‌رگرى شارستانى ئوردن ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ ١١ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات وته‌بێژێك به‌ناوى حكومه‌تى ئوردن رایگه‌یاندووه‌، تیمى فریاكه‌وتن تا ئێستا له‌ گه‌ڕان به‌ داوى بێسه‌روشوێنبووان به‌رده‌وامه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، حكومه‌ت گه‌شتى ٣٧٠٠ گه‌شتیارى له‌ شارى بوترا‌و دواخستووه‌ تا مه‌ترسى نه‌مێنێت و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م گه‌شته‌ گه‌شتیارییه‌كانى راگرتووه‌ تا ئاسایى بوونه‌وه‌ى دۆخى كه‌شوهه‌وا.

تیمى به‌رگرى شارستانى له‌ ئێستادا به‌ دواى پێنج كه‌س ده‌گه‌ڕێن كه‌ لافاو ئۆتۆمبێله‌كانیانی بردووه‌و خۆشیان بێ سه‌رشوێنن له‌ باشورى رۆژئاواى عومانى پایته‌خت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران