هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی نیشتەجیی کرانی هەزاران فەلەستینی دانیشتووی بەیتۆلمۆقەدەس

هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی نیشتەجیی کرانی هەزاران فەلەستینی دانیشتووی بەیتۆلمۆقەدەس

دیدەوانی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : ڕژێمی زایونی لە کاتی داگیر کرانی بەیتۆلموقەدەس ، هەزاران فەلەستینی دانیشتوی ئەم ناوچەیەی ناچار کردووە بە چوونە دەرلەوێ

دیدەوانی مافی مرۆڤ لەم ڕاپۆرتەدا پیداگری کرد: ئیسراییل لەکاتی داگیرکرانی قودس لەساڵی هەزارونۆسەدو شەست وحەوت هەتا ئێستاکە بەڵگەی سەقامگیر کرانی لانی کەم چواردە هەزارو پانسەدو نەوەدو پێنج فەلەستینی دانیشتوولە بەیتۆلموقەدەسی بە تاڵ کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی دیدەوانی مافی مرۆڤ ، هەرئێستاکە یەک لەسێی دانیشتوانی بەیتۆلموقەدەس فەلەستینیانێکن کە ئیسراییل بەوان بە ڵگەی نیشتەجیی بوونی داوە. لەم ڕاپۆرتە دا هاتووە: لە ماوەی ساڵەکانی ئەم دواییە ، ئیسراییل ساڵانە بەڵگەی سەقامگیر کران ونیشتەجیی کرانی سەد فەلەستینی دانیشتووی بەیتۆلموقەدەسی هەڵوەشاندووە، هەرچەند تەنیا لە ساڵی دووهەزارو هەشت ، فرەتر لە چواردە هەزاروپانسەد فەلەستینی بەڵگەی نیشتەجیی بونیان لە قودس بەتاڵ کراوە. دوای داگیر کرانی بەیتۆلموقەدەس لە لایەن ئیسراییلەوە فەلەستینیانێک کە لەم سەرزەوینانە دا نیشتەجین تەنیا بەڵگەی نیشتەجیی بونیان هەیە کە ئەویس لەئەگەری سەفەر ویا چوونە دەرلەو شارە فرەتر لە کاتی دیاری کراو، ئەو بەڵگەیە بەتاڵ دەکرێتەوە. ڕژێمی ئیسراییل لە پیناوی گوڕینی داڕشتی حەشیمەتی وداڕشتی جوگرافیایی سەرزەویە فەلەستینیەکان بە قازانجی زایونیستەکانە هەتا داگیر کاری خۆی لەم ناوچانە پاوەجیی بکات.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران