ئیسرائیل

له‌ كۆگایه‌كدا ته‌قینه‌وه‌ رویداوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س مردن

له‌ كۆگایه‌كدا ته‌قینه‌وه‌ رویداوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س مردن

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری‌ یافای‌ باشوری‌ ته‌لئه‌بیب بوه‌ته‌ هۆی‌ مردنی‌ چوار كه‌س

پۆلیسی‌ ئیسرائیل رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری‌ یافای‌ باشوری‌ ته‌لئه‌بیب بوه‌ته‌ هۆی‌ مردنی‌ چوار كه‌س و روخانی‌ بینایه‌ك.

میكی‌ رۆزنفیڵد وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ ئیسرائیل وتی‌: لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ هۆكاری‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ كه‌ دره‌نگانێكی‌ دوێنێ رویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س مردون و پێنج كه‌سی‌ تر برینداربون.

به‌گوێره‌ی‌ راپۆرتی‌ میدیاكانی‌ ئیسرائیل، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیدا رویداوه‌و پێده‌چێت هۆكاری‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ شۆرتی‌ كاره‌با و دزه‌كردنی‌ غاز بێت له‌ناو بیناكه‌دا.

دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ روداوه‌كه‌یان بینیوه‌ ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ بوه‌، به‌جۆرێك سه‌ره‌تا خه‌ڵكی‌ پێشبینی‌ هێرشی‌ سه‌ربازییان كردوه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران