فەڵەستینییەکان رێگەیان بە مێسی و هاوڕیکانی نەدا بچنە قودس

فەڵەستینییەکان رێگەیان بە مێسی و هاوڕیکانی نەدا بچنە قودس

وڵاتی ئەرجەنتین، یارییە دۆستانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسرائیل هەڵوەشاندوە

هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتی ئەرجەنتین، یارییە دۆستانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسرائیل هەڵوەشاندوە، بەهۆی “هەڕەشەکانی” خەڵکی فەڵەستین.

لەچوارچێوەی یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە جامی جیهانی ٢٠١٨، کە بڕیارە ١٥ی ئەم مانگە لە روسیا بەڕێوەبچێت، بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا  هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قودس ببێتە میوانی ئیسرائیل.

بەهۆ هەڕەشەی فەڵەستینییەکان لە مێسی و هاوڕیکانی، یارییە دۆستانەکە هەڵوەشێنرایەوە، بە دروشمی” هەتا ئیسرائیل لە قودس بێت، هیچ شتێک دۆستانە نییە”، رەخنەی توندیان لە مێسی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گرت.

هاوکات، بەشێوەیەکی بەربڵاو فەڵەستینییەکان وێنەی پۆستەرێکی سەر شەقامەکانی فەڵەستینیان بڵاوکردووەتەوە وەک پەیامێک بۆ مێسی، ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و نوسیویانە،” ئاگاداری.. تۆ خەریکە دەچیتە ناو خاکێکەوە کە داگیرکراوە، بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ بکە…قودس پایتەختی فەڵەستینە”.

گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، هەواڵەکەی پشتراستکردووەتەوە و وتی” لە کۆتایدا کارە راستەکەیان کرد، رۆشتن بۆ قودس کارێکی هەڵەیە


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران