فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه‌‌و شازاده‌یه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ستدا

سعودیه‌

  • کۆدی هه واڵ : 865055
  • سه ر چاوه : Knnc
Brief

شازاده‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ سعودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ هێلیكۆپته‌رێك له‌ ناوچه‌ی‌ عه‌سیر، شازاده‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ سعودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌رپرسانی‌ ئه‌منی سعودییه‌ رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتوته‌وه‌ خواره‌وه‌ و تێیدا مه‌نسور بن موقرن جێگری‌ میری‌ ناوچه‌ی‌ عه‌سیر‌و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ دیكه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ میدیاكانی‌ سعودیه‌، شازاده‌‌و ئه‌و به‌رپرسه‌كانه‌ به‌نیازبوون چه‌ند شوێنێكی‌ ناوچه‌ی‌ عه‌سیر له‌ سنوری‌ وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ كاتێك هیلیكۆپته‌ره‌كه‌یان كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه‌.

شازاده‌ مردوه‌كه‌ كوڕی‌ ئه‌میر موقرنه‌ كه‌ ساڵی‌ 2015 له‌ پۆستی‌ شازاده‌ی‌ جێنشین لادرا، مردنی‌ ئه‌م شازاده‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ سعودیه‌‌و ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌ك شازاده‌ به‌تۆمه‌نی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌س وه‌ك لێدانێكی‌ سیاسی‌ ناوی‌ ده‌به‌ن له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی‌ جێنشینی‌ نوێی‌ ئه‌و ولاَته‌وه‌.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران