حكومه‌تی‌ لوبنان

سەعد حەریری لە عەرەبستان دەست بەسەر کراوە

  • کۆدی هه واڵ : 865743
  • سه ر چاوه : ڕویتێرز
Brief

حكومه‌تی‌ لوبنان پێیوایه‌ سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ده‌ست له‌ كار كێشاوه‌ی‌ لوبنان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: به‌رپرسێكی حكومه‌تی لوبنان به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند، پێده‌چێت حكومه‌تی‌ به‌یروت داوا له‌ وڵاتانی‌ عه‌ربی‌ و بیانی‌ بكات فشاربخه‌نه‌ سه‌ر سعودیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ سه‌عد حه‌ریری‌ بهێنێت.

ته‌كیدیشی‌ كرده‌وه‌ تا ئێستا حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنانه‌، چونكه‌ ده‌ستله‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ ڕه‌سمی‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ لوبنان.

لێدوانی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ لوبنانیه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ ڕابردو سه‌عدحه‌ریری‌ له‌ سعودیه‌وه‌ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنان ڕاگه‌یاند و هێرشی‌ توندیشی‌ كرده‌سه‌ر ئێران و حیزبولاَی‌ لوبنانی‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران