سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ ترەمپ کرد

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ ترەمپ کرد

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ئێوارە خوانێکدا بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر کرد

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ئێوارە خوانێکدا بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر کرد، کە لەلایەن سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن لە شاری پاریس پێشکەش بە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان و ھاوسەرەکانیان کرا.

ئەردۆغان لەسەر داوەتی فەرمی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ١٠٠ەمین ساڵیادی رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی جیھانی یەکەم گەیشتە شاری پاریس و بڕیاریشە بۆ ماوەی دوو رۆژ دیدار و کۆبوونەوەی خۆی لەو وڵاتە ئەنجام بدات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان پێکەوە سەردانی مۆزەخانەی ئۆرسایان لە شاری پاریس کرد.

دواتریش ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی بەشداریان لەو ئێوارە خوانەدا کرد کە لەلایەن ماکرۆن پێشکەش بە سەرکردەکانی جیھان و ھاوسەرەکانیان کرا.

ھەر لە ئێوارە خوانەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پاڵ یەکتر دانیشتن.
ئەردۆغان و ترەمپ بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتردا کرد.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران