سعودیە لە یەمەن سوكایەتی بەسەلامەتی گیانی مەدەنییەكان دەكەن

  • کۆدی هه واڵ : 846859
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و لانی كەم 10 ی تر برینداربوون لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانیەکانی عەرەبستانی سعودی، لە"سەعدە"ی یەمەن

بەرپرسێكی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان لەیەمەن ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەو هێرشە ئاسمانیانەی كە دەوترێت بوونەتە هۆی كوژرانی 12 مەدەنی كە لەناویاندا ژمارەیەك منداڵ هەن، نموونەیەكی دیاری " سوكایەتیكردنە" بەسەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلای لایەنە بەشەڕهاتووەكانی یەمەن بە سەرۆکایەتی سعودیە.

جیمی مەكگۆڵدریك رێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەیەمەن، پشت بەستوو بەچەند راپۆرتێكی ژمارەیەك رێكخراوی بەهاناوەچوونی تر رایگەیاند، ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و لانی كەم 10 ی تر برینداربوون لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانیەکانی عەرەبستانی سعودی، لە"سەعدە"ی یەمەن بۆ سەر ماڵێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت.

هەینی رابردوو، بەرپرسێكی ناوخۆیی لەیەمەن بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هاوپەیمانی عەرەبی كەلەلایەن سعودیەوە سەرپەرشتی دەكرێت بۆ سەر ناوچەی "سەعدە"، سێ ژن و شەش منداڵی خێزانێكی بێ تاوان كوژراون.

مەكگۆڵدریك، لەبەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆی نیشانداوەو ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو جۆرە رووداوانە، نموونەن لەسەر وەحشیگەریسعودیە و هاوپیمانەکانیە لەیەمەن.

ململانێكانی یەمەن لە ئایاری 2015 وە سەریان هەڵداوە لەنێوان چەكدارانی حوسی و لایەنەگرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح-ی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە لەگەڵ هیزە حكومییەكانی سەر بە عەبد رەبە مەنسور-ی سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە (كەلەلایەن هاوپەیمانی عەرەبییەوە بەسەرۆكایەتی سعودیە پشتیوانی لێدەكرێت).


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران