دەعوەتی زانایانی بەحرەینی بۆ ڕێپێوانێکی گەورە لە پش گیری شێخ عیسی قاسم

دەعوەتی زانایانی بەحرەینی بۆ ڕێپێوانێکی گەورە لە پش گیری شێخ عیسی قاسم

زانایانی بەحرەین لە بەیانیەیەک دا خەڵکی ئەوو وڵاتە دەعوەت دەکەن بۆ ڕێپێوانێکی گەورە لە ڕۆژی نۆیەمی تا چواردەیەمی مارس.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: زانایانی بەحرەینی بە بڵاو کردنەوەی بەیانیەیەک خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ پشتیوانی و پشگیری لە شێخ عیسی قاسم دەعوەت دەکەن لە ڕوژی نۆیەم تا چواردەیەمی مارس بەشداری لە ڕێپێوانەکە بکەن و بە ئامادە بونیان پشگیری خۆیان لە شێخ ڕابگەیەنن.

 
مەتنی بەیان نامەکەی زانایانی بەحرەینی بەم شێوەی لای خوارەوەیە :

بسم الله الرحمن الرحیم

(قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُمْ بِوَاحِدَةٍ أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَى وَفُرَادَى)

ئەمە کەلامی خوایە کە دەڵێت: "ان تقوموا لله" لە پێناو خوا ڕابپەڕن.
ئەم ێایەتە کلیلی سەرکەوتنە کە خوای گەورە لە سەر زمانی پێغەمبەران ، ڕەسولان و ئەولیای ساڵحی خۆی بۆ هەموانی باس کردوە .

چاکسازی گەردون و بەندەکان بە بێ قیام و ڕاپەڕین بۆ خوا و بە بێ شەهادەت لە ڕێبازی خودا دا هیچ کات بە ئەنجام ناگەیەت .

ئەی داواکاران و لایەن گرانی حەق و عەدالەت ، عزەت و سەربەزی دین و وڵات و ئەی منداڵانی میلەتی ئازیزمان ، ئەمڕۆ ڕۆژی ئێوەیە و ڕۆژیێکی گەورەیە بۆ بە ئەنجام گەشتنی داواکاریەکانتانە. کەواتە لە ڕێی خوا ڕابپەڕێن کە دەکەونە بەر ڕەحمەتی خودا .

میلەتی ئیمان دار و متەوەکل بە خوای تەبارەک و تەعالی کە بە ڕاستی بە وەعدەکانی خوا ئیمانتان هەیە ، دەعوەت تان دەکەین کە لە ڕۆژی نۆیەمی مارسەوە ( پێنج شەمە ) تا ڕۆژ و شەوی چواردەیەمی مارس - ڕۆژی دادگایی وڵات و دین واتە دادگایی ئایەتواللە شێخ عیسی قاسم  - بە ڕۆژانێکێ مێژوویی دروست بکەن ب بەژداری کردنتان لە ڕێپێوانێکی گەورە بە بانگی "ناگەڕێینەوە بۆ ماڵەکانمان " و " دیفاع تا ئەخیرم قەترەی خوێن " تاکوو پیکەوە ڕوناکیەک لە دیفاع لە دین و وڵات و عیزەت و سەربەزی و خۆڕاگری لە بەرامبەر زوڵم چەوساندنەوە ، دروست بکەین کە هەموو جیهان بیبینێت .


﴿ومن يخرج من بيته مهاجراً الى الله ورسوله ثم يدركه الموت فقد وقع أجره على الله﴾

زانایانی بەحرين
9 جمادى الآخرة ١٤٣٨هـ
8 مارس ٢٠١٧م


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران