دۆخی غەززە تراژیدیایەكە پێناسە ناكرێت

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان

 دۆخی غەززە تراژیدیایەكە پێناسە ناكرێت

پێویستە دەستبەجێ رێگری لە گرژی غەززە بكرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ رێگری لە گرژی غەززە بكرێت، هاوكات پێشبینی دەكات جەنگێكی تراژیدی گەورە دەستپێبكات، ئەگەر جەنگەكە رانەوەستێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی غەززەوە بە فرانس پرێس-ی راگەیاند، "پێش هەموو شتێك (دۆخەكە زۆر جێگەی نیگەرانییە. تراژیدیایەكە كە پێناسە ناكرێت، ئەو ئازارانەی كە خەڵكی غەززە دەیكێشێ نموونەی نییە".

هەروەها وتیشی، "من خۆم پێش چەند مانگێك لە غەززە بووم. بە راستی بەندیخانەیەكی زۆر گەورەیە كە تێدا ژمارەیەكی زۆر بەندكراو هیوایان بە داهاتوو نەماوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "هیوادارم بارگرژییەكە كۆتایی بێت، بە پێچەوانەوە جەنگێكی نوێ لە غەززە دەستپێدەكات و رووبەڕووی تراژیدیایەكی گەورە دەبینەوە، پێویستە رێگری لەمە بكرێ".

چەند رۆژێك شەڕ و رووبەڕوونەوەی نێوان چەكدرانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێكردووە، بەیانی ئەمڕۆش بەهۆی ئاڕاستەكردنی چەند مووشەكێكەوە بۆ ئیسرائیل زەنگی ئاگاداركردنەوە لە باشووری ئەو وڵاتە لێدرا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران