دانیشتەکانی ئێران و سعودیە سەبارە بە ڕێوڕەسمی حەج کۆتایی هات

  • کۆدی هه واڵ : 815557
  • سه ر چاوه : ابنا24کوردی
Brief

ئەنجامی گفتوگۆکان ئاشکرانەکراون


دانیشتەکەی ئێران و سعودیە بۆ تاوتوێکردنی مەرجەکانی ئێران بۆ چوونی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بۆ حەج کۆتاییهات. بەڵام ئەنجامی گفتوگۆکان ئاشکرانەکراون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: هەفتەیەکە شاندێکی نووسینگەی رێبەری و رێکخراوی حەجی ئێران لە سعودیەن و لەو ماوەدا سێ خولی دانوستاندنیان لەگەڵ بەرپرسانی حەجی سعودیە ئەنجامداوە.

وەزیری کولتووری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رۆژانی داهاتوودا دوای تاوتوێکردنی وڵامەکانی سعودیە، بڕیار لەسەر چوون یان نەچوونی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ حەج دەدات.

بەرپرسانی سعودیە کۆبوونەوەکان بە ئاسایی لەقەڵەم دەدەن و رایانگەیاندووە، وەزارەتی حەج و عومرەی ئەو وڵاتە ساڵانە پێش دەستپێکردنی رێورەسمی حەج لە سەربابەتە تەکنیکییەکان وەک شوێنی نیشتەجێبوون، چۆنییەتی پێدانی ڤیزا و پاراستنی ئاسایشی حاجییەکان و پشکی وڵاتەکان لەگەڵ وڵاتە ئیسلامییەکان کۆدەبنەوە.

ساڵی رابردوو رێکخراوی حەج و زیارەتی ئیران شاندێکی دیکەی رەوانەی سعودیە کرد، بەڵام دانوستاندنەکانی دوو لایەن شکستی هێنا و بەهۆیەوە حکومەتی ئێران بڕیاریدا کەس لە ئێرانەوە نەچێتە حەج.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە بارەی شکستی دانوستاندنەکانی ساڵی رابردوو حکومەتی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد، ئێرانیش سعودیەی بە کۆسپ خستنە بەردەم بەشداری حاجییانی ئێران تۆمەتبار کرد.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران