تەقینەوەیەک لە نقلیاتی حەما +وێنە

  • کۆدی هه واڵ : 840756
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

تەقینەوەیەك لەوێستگەیەكی پاس لەشاری حەمای ئەو وڵاتە روویداوەو لەئاكامدا ژمارەیەك هاوڵاتی سوری كوژراون و برینداربوون

تەلەفزیۆنی سوریا ئەمڕۆ رایگەیاند، تەقینەوەیەك لەوێستگەیەكی پاس لەشاری حەمای ئەو وڵاتە روویداوەو لەئاكامدا ژمارەیەك هاوڵاتی سوری كوژراون و برینداربوون.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە دوو كەس كوژراون و نۆی تر برینداربوون.

تائێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەكە رانەگەیاندووە.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش، تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەدیمەشقی پایتەختی سوریا روویداو بەپێی ئەو ئامارانەی كە بڵاوكراونەتەوە، بەهۆیەوە 20 كەس كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

لەماوەی 6 ساڵی سەرهەڵدانی شەڕوبارگرژییەكان لە سوریاو بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، 300 هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە5.5 ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەی دەرەوە سوریا بوون و نزیكەی 6.3 ملیۆنی تریش ئاوارەی ناوخۆی وڵاتەكە بوون.

.............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

داعش
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران