تیرۆری‌ پادشای‌ سعودییه‌ لە مالیزیا پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌‌

  • کۆدی هه واڵ : 816215
  • سه ر چاوه : ابنا24کوردی
Brief

حه‌وت كه‌سه‌كه‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ پادشای‌ سعودییه‌ ده‌ستگیركراون

پۆلیسی‌ مالیزیا، ده‌ستگیركردنی‌ حه‌وت كه‌سی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ پیلانیان هه‌بووه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر كاروانی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای‌ سعودییه‌.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا : خالید ئه‌بوبه‌كر فه‌رمانده‌یی گشتی‌ پۆلیسی‌ مالیزیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ ڕاگه‌یاندوه‌ حه‌وت كه‌سه‌كه‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ پادشای‌ سعودییه‌ ده‌ستگیركراون.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، پیلانیان هه‌بووه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر كاروانی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ پادشای‌ سعودیه‌ له‌كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوالالامبور.

حه‌وت كه‌سه‌كه‌ له‌ ڕۆژانی‌ 21 تا 26 مانگی‌ ڕابردوو به‌تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، به‌ڵام دواتر دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ پلانی‌ كوشتنی‌ پادشای‌ سعودییه‌یان هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رپه‌شتیاری‌ پۆلیسی‌ مالیزیا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌ئێستادا به‌دوای‌ حه‌وت كه‌سدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی‌ زڕ براكه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور، كه‌ چواریان پێده‌چێت مالیزیایان به‌جێهێشتبێت.
سیانه‌كه‌ی‌ تریشیان له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی‌ كۆریا خۆیان حه‌شار دابێت.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران