ترەمپ: عەرەبستان دەبێ پارەی زیاتر بدات

ترەمپ: عەرەبستان دەبێ پارەی زیاتر بدات

سەرۆک کۆماری ئەریکا ڕوو لە کاربەدەستانی باڵای پاشایەتی سەعوودی وتی کە دەبێ خەرجی هێزەکانی ئێمە بدەن کە بەرەڤانی لە وڵاتەکەتان دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئەریکا ڕوو لە کاربەدەستانی باڵای پاشایەتی سەعوودی وتی کە دەبێ خەرجی هێزەکانی ئێمە بدەن کە بەرەڤانی لە وڵاتەکەتان دەکەن.

“دۆناڵد ترەمپ” شەوی هەینی لە کۆڕی هەڵبژاردەیی ئەیالەتی مینێسوتا لە نێو ئاپۆرەی هۆگرانی پارتی کۆماریخوازدا وتی: ئێمە بەرگری لە عەرەبستان دەکەین، بەڵام ئەوان لەهەمبەردا پارەیەکی زۆر کەم دەدەن.

ترەمپ وتی: پاشایەتی سەعوودی دەبێ خەرج و بەرجی قورسی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا کە پاسەوانی لە حکومەتی عەرەبستان دەکەن، بە تەواوەتی دابین بکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها بە راگەیاندنی داکۆکی و پشتیوانی خۆی لە بڕیاری هەراسازکەری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە بۆ بەیتولموقەدەس، وتی: ئێمە باڵوێزخانەی ئەمریکامان گواستەوە بۆ بەیتولموقەدەس لە کاتێکدا کە زۆر کەس هەوڵیان دا ئێمە لە ئەنجام دانی ئەو کارە پەژیوان بکەنەوە.

ترەمپ بانگەشەی کرد: خەڵکی ئەمریکا ئێستا سەرۆک کۆمارێکیان هەیە کە لەبەر ئەمریکا راوەستاوە و هەنگاوگەلێکی هەڵێناوە کە هیچ سەرۆک کۆمارێکی دیکە تا ئێستا هەڵینەگرتووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها جەختی کرد: ئێمە لە پێنج هەفتەی داهاتوودا تاقی کردنەوەیەکی دیموکراسیانەمان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دەبێ. ترەمپ داوای لە خەڵکی ئەمریکا کرد کە لەو هەڵبژاردنانەدا پشتیوانی لە پارتی کۆماریخواز بکەن. ترەمپ وتی: زاڵ بوونی دیموکراتەکان بە سەرکۆنگرێس بۆ ئەمریکا وەک کارەساتێک دەبێ.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران