بەیانیەی توند و گرنگی زانایانی بەحرەین /ئەوەی کە لە بەحرەین "یاسای خێزان"ناو نراوە شەرعەن باتڵە /ئەم دەوڵەتە تا ئیسقان دیکتاتۆرە

  • کۆدی هه واڵ : 842151
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

زانایانی بەحرەین تاکیدیان کردەوە کە "یاسای خێزان" شەرعەن باتڵە و لەبەرامبەری دا سەر شۆڕ ناکەنەوە.

زانایانی بەحرەین تاکیدیان کردەوە کە "یاسای خێزان" شەرعەن باتڵە و لەبەرامبەری دا سەر شۆڕ ناکەنەوە.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: زانایانی بەحرەین لە بیاننامەیەک دا تاکیدیان کردەوە ڕێباز و ئامانجی میلەتی بەحرەین هەمان ڕێباز و ئامانجی ئەنبیا و نێردراوەکانی ئیلاهیە لە ڕێگای دەست کەوتنی باوەڕەکان، بلوغی مرۆڤ و دەستکەوتنی کەرامەتە و لە ئەم ڕێبازە دا ڕوبەڕوی چەندین گیر و گرفتی قورس کە تەنانەت ناکریت باسی بکرێت دەبنەوە، کەواتە لە ئەم ڕێبازە دا هەرچی بەسەرمانا بێت خوا بە سەرمان دا ئاسانی دەکات.

مەتنی بەیان نامەکە بەئەم شێوەی لای خوارەوەیە:

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
الحمدُ للهِ ربِّ العالمین، وأزکى السَّلام على خاتم الأنبیاء والمرسلین نبینا الکریم محمد صلّى الله علیه وآله الطیبین الطاهرین.

ڕێباز و ئامانجی میلەتی بەحرەین هەمان ڕێباز و ئامانجی ئەنبیا و نێردراوەکانی ئیلاهیە لە ڕێگای دەست کەوتنی باوەڕەکان، بلوغی مرۆڤ و دەستکەوتنی کەرامەتە و لە ئەم ڕێبازە دا ڕوبەڕوی چەندین گیر و گرفتی قورس کە تەنانەت ناکریت باسی بکرێت دەبنەوە، کەواتە لە ئەم ڕێبازە دا هەرچی بەسەرمانا بێت خوا بە سەرمان دا ئاسانی دەکات.

جەنایەتانێکی گەورە وەکو سجن، ئەشکەنجە، کوشتن، دەس بردن بۆ ناموس و دین کە شێوەی فەرمان ڕەوایی فیرعەون و نەمرود و دیکتاتۆرەکانی ترە بەدرێژایی مێژوو لە ورەی بەزی پیاوان چاکسازیی کەم نەکردوەتەوە و لەگەڵ ئەو هەموو ئازار و ئەشکەنجانە لە لایەن موفسدینەوە ڕێبازی چاکسازی لەسەر بنچینە و ڕیشەی خۆی ماوەتەوە و لەهەموو سەر زەوی دا بڵاو بوەتەوە .

ئەمڕۆئێمە میلەتی بەحرەین بە ئەم دەوڵەتە دیکتاتۆر و وێران کارە دەڵێین کە دەست درێژی کردنە سەر دین، گیای خەڵک، ناموسیان، ماڵ و سامانیان، منداڵەکانیان و هەرچی کە هەیانە هیچ سودی نابێت بێجگە لە ئەوەی کە ورەی میلەت بەز دەکاتەوە بۆ ڕوخاندنی و وشکاندی ڕیشەی چەوساندنەوە و ستەم و توغیان لە ئەم وڵاتەدا. ئەم میلەتە ئیرادەیان کردوە کە بەهیچ شێوەیەک پاشگەست نابنەوە و بە ڕێبازەکەیان پشت ناکەن، هەرچەندە ئەم ڕێبازە درێژە بکشێت، و ورەی بەزی خۆیان لە هەمو مەجلیسێک و بە هەموو زمانێک بە دونیا ڕادەگەیەنن.

ئەم بەیان نامەیە چەندین ڕوداو وباس لە خۆ دەگرێت کە باسی لێوە دەکەین:

۱- دەس بەسەر کردنی ژنان تەنها بەهۆی گوتنی بیر و باوەڕی خۆیان کارێکی ناشایستە کە غیرەت و ڕەگی ئیسلامی و عەرەبی جۆرێک بەرزدەکاتەوە کە بێجگە لە لەناوبرنی ئەوکەسانەی هەڵساون بەئەم کارە و دیفاع لە ناموس و شەرەف ئاسودە نابێت.ئێمە زانایانی بەحرەین تۆڕەیی گەنجان و بەغیرەتان،تەنانەت قسەیە، مەوقیفێک و ڕێپێوانێک کە تا ئێستا لە پشتیوانی شەرەف و پاسەوانی ناموس سەری گرتبێت و لەمەو دوایەوە زیاتر دەبێت، بە گرانی دەزانین و ڕێزیان لێ دەگرین، شەهید بوون لە ڕێبازی پتیوانی و دیفاع لە ناموس لە بەزترین پلەو پایەکانی شەهید بوونەلە لای خودای تەعالاوە.

۲- سەبارەت بە ئەوەی کە لە زەحرەین "یاسای خێزان" ناو نراوەڕایدەگەیەننین کە بە هیچ ێوەیەک شەرعی نییە تەنانەت ئەگەر لە سەر ئەساسی فیقە جەعفەری بێت لەبەر ئەوەی کە هیچ زەمانێک بۆ مانەوە و درێژە پیدانی نییە کە وەکو خۆی بمێنێتەوە وگۆڕانکاری بەسەر دا نەیەت. هەروەها لە سەر ئەم بابەتە زانایان بە درێژە باسیان لێوە کردوە، چ ئەوەی کە هەر منسیفێک جوان ورد بێتەوە ئەو کۆمیتە شەرعیەی کە بۆ ئەم یاسایە دروس کراوە ئەندامەکانی بە دڵی ڕژێم هەڵبژێردراوە و ئەم کۆمیتەیە بەهیچ شێوەیەک جێی متمانە و سیقە نییە.

ئێمە دوبارە دوپاتی دەکەینەوە لەبەر نەبونی پتیوانی میلیەت و ڕای مەرجعیەتی باڵای شێعە، ئەم یاسایە شەرعەن باتڵە چ لەڕوی شەرعی و دینی و چ لە ڕوی یاساییەوە ، و ئەم یاسایە گەورەترین دوژمنایەتی بەرامبەر بە تایفەی شێعەیە لە بەحرەین ، ئێمە لە بەرامبەر ئەم دوژمانیەتیە سەر شۆڕ ناکەین ئەمە لە کاتێک دایە کە هەرچیەک بەسەرمان دابێت بە خۆشحاڵیەوە پارێزگاری لە دین و مەرجەعیەت دەکەین . هەروەکو ئەوەی کە خودای موتەعال دەفەرمێت: (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِینَ یَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَیْکَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِکَ یُرِیدُونَ أَن یَتَحَاکَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَن یَکْفُرُوا بِهِ وَیُرِیدُ الشَّیْطَانُ أَن یُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِیدًا) النساء -۶۰.

٣- مەبەستی ڕژێمی بەحرەین گرتنی زانایان و ڕۆشنفکران و گەنجانی چالاکە چ پیاوان و چ ژنان لەبەر تەنها قسەیەک یان نوسراوێکی بچوک ( توییت) و داخستنی ڕوژنامەیەک لە چەند ڕۆژی ڕابردو دا، لە ڕاستی دا داکوتانی ئاخرین بزمار بەسەر تابوتی دیموکراسیە کە ئەو ڕژێمە شانازی پێوەدەکات و هەرکەسێک تەنها سەیر بکان ڕۆن دەبێتەوە بۆی کە ئەم ڕژێمە تا ئێسقان دیکتاتۆرە و داواکاری خەڵک کە چاکسازیە تەنها حەلە و بەبێ چاکسازی وڵات تا قیامەت سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت.
هدف گرفتن علما و افراد فعال چه بانوان و چه مردان، به خاطر کلمه‌ای سخن یا تنها تک نوشته‌ای مخالف (توییت) و تعطیل نمودن روزنامه‌ای در چندی قبل، در واقع کوبیدن آخرین میخ بر نعش دموکراسی ادعایی این نظام است و بر هر بیننده‌ای که دو چشم بینا دارد اذعان خواهد کرد که این نظام تا مغز استخوان دیکتاتوری است و مطالبه مردم برای اصلاح و تغییر تنها راه حلی است که مملکت بدون آن تا ابد به استقرار نخواهد رسید.

ولا حول ولا قوة إلا بالله العلی العظیم

زانایانی بەحرەین
١٥ شوال ١٤٣٨هـ
١٠ یولیو ٢٠١٧م
۱۹ تیر ۱۳۹۶ ش

.............
کۆتایی پەیام/ ۲۱۸


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

Arba'een
mourning-of-imam-hussain
پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران