یەمەن:

بیست ملوێن کەس پێویستیان بە یارمەتییە مرۆییەکان هەیە

 بیست ملوێن کەس پێویستیان بە یارمەتییە مرۆییەکان هەیە

لە یەمەن دا بیست ملوێن کەس پێویستیان بە یارمەتییە مرۆییەکان هەیە.

کۆمیسێری باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە یەمەن دا بیست ملوێن کەس پێویستیان بە یارمەتییە مرۆییەکان هەیە.

فیلیپۆ گراندی کۆمیسێری باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: بارودۆخی کارەساتباری خەڵکی یەمەن لەبەر هەوڵی بێ ئاکامی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە کە لەژۆئەندا ڕووی دا، خرابتر بووە.

کۆمیسێری باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن بووەتە هۆ هەتا بەملوێنان کەس ئاوارە بن هەربەوجۆرەی شایەتی وەها بارودۆخێک لە سووریا بووین.

هاوپەیمانیی سەعوودی ١٣ی ژۆئەنی٢٠١٨ بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، قورسترین پەلاماری سەربازیی خۆی لە ماوەی سێ ساڵ شەڕی یەمەن دەس پێ کرد بەڵام ئەو پەلامارە سەربازییە هیچ سەرکەوتنێکی بەدواوە نەبووە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازیی سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران