باڵوێزی ئیسرائیل دوای دەرکردن لە ئوردون ڕێگە بە گەڕانەوەی نادڕێت

  • کۆدی هه واڵ : 844555
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

حكومه‌تی‌ عه‌ممان له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ شا عه‌بدوڵا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌كات

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئوردن بڕیاریدا رێگه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ باڵیۆزی‌ ئیسرائیل نه‌دات بۆ عه‌ممان-ی‌ پایته‌خت، تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئیسرائیلییه‌ی‌ كه‌ له‌كوژرانی‌ دوو هاوڵاتی‌ ئوردنیدا تێوه‌گلاوه‌، دادگایی‌ نه‌كرێت.

به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ئوردن، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ديپلۆماته‌ ئیسرائیلییه‌ی‌، چه‌كه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌كارهێناوه‌ بۆ كوشتنی‌ دوو هاوڵاتی‌ ئوردنی‌ به‌ناوه‌كانی‌ نه‌جاڕ محه‌مه‌د جه‌وابره‌ (17ساڵ) و به‌شار حه‌مارنه‌ (58 ساڵ)، دوای‌ دروستبوونی‌ ده‌مه‌بۆڵه‌ له‌نێوانیاندا له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی‌ ئیسرائیل له‌ عه‌ممان-ی‌ پایته‌خت.

پێشتر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئیسرائیلییه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ "جه‌وابره‌"هه‌وڵیداوه‌ به‌ ده‌ڕنه‌فیس هێرشبكاته‌ سه‌ری‌.

هاوكات فایز ته‌راونه‌-ی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ پادشایی‌ ئوردن رایگه‌یاند "حكومه‌تی‌ عه‌ممان له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ شا عه‌بدوڵا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌كات به‌پێی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وپه‌یڕه‌و ديپلۆماتییه‌كان له‌پێناو چه‌سپاندنی‌ دادوه‌ریدا".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران