بازرگانی نێوان ووڵاتانی عەرەب و ئیسرائیل پەرە دەسینیت

بازرگانی نێوان ووڵاتانی عەرەب و ئیسرائیل پەرە دەسینیت

جروزالم پۆست:پەرەسەندنی هاوکاری بازرگانی ئیسرائیل لەگەڵ جیهانی عەرەبدا

جروزالم پۆست لە´´ ئارڵ مارگالیت “سەرمایەدار و ئەندامی پەرلەمان (کەنیست) ی ئیسرائیلەوە دەگێڕێتەوە و دەنوسێت :ئیسرائیل لە حەفتاساڵیدا گەیشتوە بەپەرەسەندنی بێ ووێنە لە هاوکاری بازرگانی و سیاسیدا لەگەڵ ووڵاتە عەرەبیەکاندا .

مارگالیت کە زۆرترینی سەفەرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕەستدا دەکات تاوەکو بتوانێت لەگەڵ ئەمیر و پاشاو سەرانی بازرگانی جیهانی عەرەبدا کۆببێتەوە لەو ڕوانگەیەوە دەڵێت: حەفتا ساڵ تێپەڕیوە وە ئێمەئێستە نیشانەکانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانمان دەبنین لەگەڵ جیهانی عەرەبدا ،ئێمە ئەو ئاسایی بوونەوەیە مان لەگەڵ دەست پێکردن و واژۆکردنی پەیمانی ئۆسلۆدا بەدی کرد لە ساڵی 90ەکاندا ،وەدوای ئەوە دووبارە ڕوی لە کمبوونەوە کرد وە ئێستە جارێکی تر ڕولە زیادبوون و پەرەسەندنە.

تەکنەلۆژیای ئیسرائیل لەهەندێک کاتدا دبلۆماسی لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپادا بەروە پێشەوەی دەبات ،
کاردانی ئیسرائیل لە شتەگەورەکاندا وەکو هۆشی بازرگانی و هۆشی پیشەسازی سودی زۆری بۆ ووڵاتانی ئەوروپایی و عەرەب هەیە

مارگالیت بەشێوەیەکی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باسی لە ووڵاتانی ئەردەن و میسر و مەراکش و دوبەی و ئەبوزەبی کردوە کە بەتایبەتی ئەوەتان بە شوێن پسپۆڕی و کاردانی پیەسازی ئیسرائیلەوە ،

هەروەها ڕاگەیاندنەکان باس لە سعودیە دەکەن کەلە ئێستادا دەیانەوێت ئیسرائیل شارێکی
هۆشمەندی 500 ملیار دولاریان بۆ دروست بکات لە دووری چەند کیلۆمەتری باشوری شاری ئیلاتەوەیە ،کۆمپانیاکانی ئیسرائیلی لە ڕیزبەندی یەکەمدان بۆ دروست کردنی ئەوشارە ،

هەروەها لەلایەکی ترەویشەوە شەبەکەی روسیا الیوم لە بڵاوکردنەوەیەکیدا دەڵێت:بنیامین نەتەنیاهۆ سەرەک وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ناو مقەڕەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دا لەدانیشتنێکدا ڕونی دەکاتەوە دەڵێت تائێستە ڕاستی پەیوەندیەکانی ئیسرائیل لەگەڵ جیهان عەرەبدا دەرنەکەوتوەو ئاشکرا نەکراوە ،

جۆری پەوەندیەکان و هاتوچۆکانمان زۆرگەورەترە لە ئێستادا لە هەرکاتێکی تر لەدرێژای مێژووی ئیسرائیلدا ، هاوکاری ئێستەی عەرەبی بۆ حکومەتی ئیسرائیل بە هەڵسەناندن لەکەڵ کاتی واژۆکردنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و میسر و ئەردەندا ئێستا زۆر بەهێز تر بووە ، وە ئەوەی کە ئێستە لە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبیدا ڕودەدات بی وێنەیە وە ئەمەش گۆڕانکاریەکی زۆر گەورەیە


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران