ئەردۆغان هێزی چەکدار لە تورکیەوە بۆ قەتەر دەنێرێت

  • کۆدی هه واڵ : 835319
  • سه ر چاوه : Ckb.abna24
Brief

له‌ هه‌نگاوێكی‌ پشتیوانیكردنی‌ ده‌وحه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵدا

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندا له‌سه‌ر یاسای‌ ناردنی‌ هێزی‌ توركی‌ بۆ قه‌ته‌ر، له‌ هه‌نگاوێكی‌ پشتیوانیكردنی‌ ده‌وحه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵدا پچڕێنراوه‌.


بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: په‌رله‌مانی‌ توركیا رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌كی‌ په‌سه‌ندكرد بۆ ناردنی‌ هێزی‌ توركی بۆ قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها نوسینگه‌ی‌ ئه‌ردۆغان دره‌نگانێكی‌ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌ردۆغان ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر یاساكه‌ نیشانداوه‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رێككه‌وتنێكی‌ دیكه‌ی‌ نێوان توركیاو قه‌ته‌ری‌ په‌سه‌ندكرد، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاریكاری‌ له‌بواری‌ مه‌شقی‌ سه‌ربازی‌. توركیا هه‌روه‌ها به‌ڵێنیداوه‌ به‌ دابینكردنی‌ خۆراك و ئاو بۆ قه‌ته‌ر.

ئه‌ردۆغان پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ دابڕینی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر چاره‌سه‌ری‌ هیچ كێشه‌یه‌ك ناكات و ئه‌نقه‌ره‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌.

توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی‌ پته‌وی‌ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌رو هه‌ندێك وڵاتی‌ كه‌نداو هه‌یه‌.


ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ توركیا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نێوان قه‌ته‌رو وڵاتانی‌ كه‌نداو.

دووشەممەی رابردوو، هەریەكە لە وڵاتانی‌ سعودیەو میسرو ئیمارات و بەحرەین، پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندو بە پشتیوانیكردنی‌ "تیرۆر" تۆمەتباری‌ دەكەن، هه‌روه‌ها حكومه‌تی یه‌مه‌ن و حكومه‌تی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ پچڕاند.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پەیامی گرینگی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججەوە
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران