"ساڵانی هەوراوی" کرایە کوردی

  • کۆدی هه واڵ : 732762
  • سه ر چاوه : ابنا
Brief

ڕۆمانی "ساڵانی هەوراوی" لە نووسین ڕۆمان‌نووسی ناوداری کورد عەلی‌ئەشرەف دەروێشیان کرایە کوردی و رەوانەی بازاڕی کتێب کرا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆمانی "ساڵانی هەورین" لە نووسین ڕۆمان‌نووسی ناوداری کورد عەلی‌ئەشرەف دەروێشیان بە وەرگێڕانی "عەزیز گەردی" کرایە کوردی و رەوانەی بازاڕی کتێب کرا.

قارەمانی سەرەکی ئەم ڕۆمانە کوڕێکی چوار ساڵان بە ناوی "شەریف دەورێشە" کە لە بنەماڵەیەکی هەژاردا گەورە دەبێت و ڕۆمانەکە بەسەرهاتی ژیانی ئەم کەسەیە تاکوو تەمەنی ٤٠ ساڵەیی.

ئەم ڕۆمانەی عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە ساڵی ١٩٩١ لە چاپ درا و تاکوو ئێستە بە دەیان جار چاپی دووبارە گەیشتووە و زۆربەی رەخنەگرە ئەدەبییەکان لەسەر ئەم بڕوایەن کە ئەم ڕۆمانە ئۆتۆبیۆگرافی خودی نووسەرە کە لە چوارچیوەی ڕۆمانێکی سەرکێش و ئەفسانەیی دا پێشکەشێ کردووە.

ئەم ڕۆمانە لە لەلایه‌ن بڵاوگه‌ی غەزەڵنووسەوە ڕەوانەی بازاڕی کتێبی کوردی کراوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

conference-abu-talib
haj 2018
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران